کەشناسی: خۆڵبارین زیاتر دەبێت

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشی ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و دەڵێت:" پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22- 6- 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک، لە سنورى باشورى هەولێر و ئیدارەى گەرمیان تۆزو خۆڵەکە زیاتر دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات
مەوداى بینین / ( 7 - 9 ) کم دەبێت .
بە گوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ پێنجشەممە 23- 6- 2022 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت ، لەباشورى شارى کەرکوک ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی ئێوارەدا .
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە( 2 – 4 ) پلە لەناوچە جیاجیاکاندا.
خێراى با / خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەودای بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سڵێمانی : 37
دهۆک : 36
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
سۆران : 38
راپەرین : 39
گەرمیان : 44