Jun 16, 2022

دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە سلێمانی دەستپێدەکات


بڕی ملیۆنێک و دووسەد ھەزار لیتر بەنزین بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابینکراوە و ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەستپێدەکات.

 
سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان : بە ھەوڵی تیمی یەکێتی لە حکومەت بڕی ملیۆنێک و دووسەد ھەزار لیتر بەنزینی ٨٠٠ دیناری بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینکرا.

وتیشی، بڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبکات، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ووردی چاودێری پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینەکە دەکەن.