Jun 13, 2022
سلێمانی: تۆمارکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەکرێتە ئۆنلاین

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆمارکردنی ناو بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلانەی کە بڕی رسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە دەکرێتە ئۆنلاین.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 13/6/2022 سیستەمی تۆمارکردنی ناو بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلانەی کە بڕی رسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە دەکەوێتە کار بە سیستەمی ئۆنلاین.
هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت:" سیستەمەکە رۆژانە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە بۆ ١٢:٠٠ی شەو بەردەستە بۆ ناو تۆمارکردن".
هەروەها لیستی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلانەی کە بڕی رسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە لە بەرواری 25/5/2022 تا بەرواری 13/6/2022 دراوە بە هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.