Jun 9, 2022

سەدر داوای دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرانی دەكات لەئەنجوومەنی نوێنەران


رابەری رەوتی سەدر داوای لەنوێنەرانی رەوتەكەی كرد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەستلەكاركێشانەوەیان ئامادەبكەن و هەر كات پێی راگەیاندن پێشكەشی بكەن.

موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی تەلەڤزیۆنی لەسەر دۆخی عیراق بڵاوكردەوە، تیایدا جارێكی تر جەختی لەوەكرد كە كلیلی چارەسەری ئەو كێشانەی ئێستا بەرۆكی عیراقی گرتووە تەنها پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانییە.

سەدر، وتیشی:" زۆرینە تەنها پشكی ئێمەیەو ئامادەنیم بەشداری لە حكومەتێكی تەوافوقی بكەم."