May 13, 2022

په‌یامی ناوه‌ندی سەیدصادقی(بزوتنه‌وه‌ی چاكسازیی نیشتمانی )


په‌یامی ناوه‌ندی سەیدصادقی(بزوتنه‌وه‌ی چاكسازیی نیشتمانی ) به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی جەماوەری سەیدسادق و هە ڵە بجە وشارەزوور...


(٣٥)ساڵ بەر لە ئێستاو لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا خەڵكی قارەمانی ئەو ناوچەیە بەگژ دڕندەترین هێز و دەسەڵاتی چەوسێنەردا چوونەوە كە لە بەرزترین ئاستی ھێزی سەربازی ناوچەكەدا دەبینرا.
زوڵم و ستەمی ئەو ڕژێمە گەشتبووە ئاستێك تەحەمول نەكرێت و كەوتبوە وێرانكردنی گوندەكان و ڕاگواستنی خەڵكەكەی و لەو كاتەدا جەماوەری خاوەن ئیرادە و بەئەمەكی دەڤەرەكە ڕاپەڕین و بەشێكی زۆری سنوورەكە كەوتە ژێردەستی خەڵكی ڕاپەڕیو و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
لە كاتێكدا یادی ئەو سەروەرییە دەكرێتەوە سەرانی دڕندەی ڕژێمی بەعس لەناو براون و هەڵدراونەتە زبڵدانی مێژوو. لەپای كارە پڕتاوانەكانیان
گەلی كوردی قارەمان و خەڵكی تێكۆشەری كوردستانیش بەسەربەرزییەوە لە سەر خاك ونیشتمانی خۆی ماوەتەوەو بەرە و ئازادی یەكجاری ھەنگاو دەنێت .
جەماوەری شارەزوورو ناوچەكە لە(١٣-٥-١٩٨٧)بەو ڕاپەڕینەیان ئەستێرەیەكی تری خەباتیان لە ئاسمانی گەشی كوردایەتیدا نەخشاند وەك چۆن لە ساڵی (١٩٨٢) شدا ڕاپەڕین و بەگژ دامودەزگا سەركوتكەرەكانی ڕژێمدا چوونەوە .
سەیدسادق ھەڵەبجە و شارەزوور گرنگی و ئەھمیەتی جوگرافی و ئابووری و سیاسی خۆی ھەیە.
بۆیە پێویستە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاوڕی جدی لەو سنوورە بداتەوە و دەستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتری بۆ درێژ بكات وەك چۆن دەڤەرە جیاجیاكانی كوردستانیش پێویستیان بە ئاوەدانی و خزمەتی زیاترە.
لە كۆتاییدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەھیدە قارەمانەكان دەنێرین سڵاو بۆ خەڵكی خۆڕاگری سەیدسادق و هەڵەبجەو شارەزوور سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگەی قارەمان.


(ناوەندی سەیدصادقی/ بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی )
١٣-٥-٢٠٢٢