May 11, 2022

دادگای فیدراڵی لەبارەی 200 ملیارەكەی هەرێمی كوردستان دانیشتنی ئەنجامدا


دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر دەستووری بوونی رەوانەكردنی 200 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان دانیشتنێكی ئەنجامدا.

دادگای فیدراڵی لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاردانی لەسەر دەستووری بوون یان دەستووری نەبوونی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دواخست.

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت، رۆژی 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، دانیشتنێكی تر بۆ بڕیاردان لەسەر بەردەوامی رەوانەكردنی 200 ملیدار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەنجام دەدات.

پێشتر جەواد عەبدولکازم علوان، داوایەکی یاسایی لە دژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزکردبوەوە، سەبارەت بە ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان