May 11, 2022

كوشتنی رۆژنامەنووس شیرین ئەبو عاقلە


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شیرین ئەبوعاقلە، پەیامنێری كەناڵی جەزیرەی قەتەری لە كاتی رووماڵكردنی گرژی و ئاڵۆزییەكان لە كەمپی جنین لە كەرتی رۆژئاوا، كوژرا. ئەلجەزیرە سوپای ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات بە كوشتنی بەئەنقەستی پەیامنێرەكەیان، لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل دەڵێت:" پێدەچێت لەلایەن فەلەستینییەكانەوە تەقەی لێكرابێت."

بەگوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە، سەری شیرین ئەبو عاقلە بە فیشەك پێكراوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

شیرین ئەبو عاقلە، ساڵی 1971 لە شاری قودس لەدایكبووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆس-ی لە بواری رۆژنامەوانیدا لەزانكۆی (یەرموك) لە ئوردن بەدەستهێناوە.

شیرین ئەبو عاقلە دوای ساڵێك لەدامەزراندنی كەناڵی ئەلجەزیرە، ساڵی 1997 وەك پەیامنێر پەیوەندی بەو كەناڵەوە كردووە. پێشتریش لە رادیۆی فەڵەتسین و كەناڵی ( عەممان) كاریكردووە.