ئه‌ندازیارێكی خۆراك هۆشداری له جۆرێكی رۆنی زه‌یت ده‌دات

ئه‌ندازیارێكی خۆراك هۆشداری له رۆنی پهستانكراوی گه‌رم ده‌دات و ده‌ڵێت، "ئه‌و رۆنانه‌ی گه‌رمی له دروستكردنیان به‌كارده‌هێندرێت ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی و نه‌هێشتنی ڤیتامین E و توشبونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه و هه‌وكردن، بۆیه باشترین رۆن زه‌یتی په‌ستانی سارده كە هیچ گەرمیەك لەكاتی دروستكردنیدا بەكارناهێندرێت".
له‌شكر حمید ئه‌ندازیاری خۆراك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "زه‌یتی په‌ستانی سارد واته ئه‌و رۆنانه‌ی كه گه‌رمی له دروستكردنیدا بهكارناهێندرێت به‌ها خۆراكی و زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه سروشتیه فیزیایی و كیمیاییه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت و له هه‌موشی گرنگتر تامی سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆنی په‌ستانی ساردیش، ڕۆنی په‌ستانی گه‌رم كه‌مێك له پێكهاته‌ی سروشتی خۆی ده‌هێڵێته‌وه، پله‌ی گه‌رمی به‌رز نه‌ك هه‌ر پێكهاته‌ی كیمیایی زه‌یت ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو له پڕۆسه‌كه‌دا مادده گرنگه‌كانی وه‌ك ڤیتامین E له‌ناو ده‌بات".
زه‌یتی په‌ستانی سارد كاتێك له تۆوی ڕوه‌كه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌بێ موادی زیاده دروست ده‌كرێت
وتیشی، "زه‌یتی په‌ستانی سارد بۆنێكی باشه، به‌تایبه‌تی كاتێك له تۆوی ڕوه‌كه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌بێ موادی زیاده دروست ده‌كرێت".
ڕۆنه گه‌رمه پهستێنراوهكان توشی ئۆكسیدیشن ده‌بنه‌وه، كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی وه‌ك شێرپه‌نجه و هه‌وكردن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له ڕوانگه‌ی ته‌ندروستییه‌وه، ڕۆنی په‌ستانی سارد براوه‌ی ڕۆنه، ڕۆنه گه‌رمه پهستێنراوهكان توشی ئۆكسیدیشن ده‌بنه‌وه، كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی وه‌ك شێرپه‌نجه و هه‌وكردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، زۆربه‌ی پێكهاته ته‌ندروسته‌كان له ڕۆنه‌كان ون ده‌بن له كاتی فشاره گه‌رمه‌كاندا، له كاتێكدا له په‌ستانی سارد هه‌مو پێكهاته به‌سوده‌كان پارێزراون".
یه‌كێكی دیكه له فاكته‌ره گرنگه‌كان كه ڕۆنی په‌ستانی سارد ده‌كات به هه‌ڵبژاردنێكی باشتر ئه‌وه‌یه كه هیچ پاڵاوتنێكی تێدا نییه
له‌شكر حه‌مید ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "یه‌كێكی دیكه له فاكته‌ره گرنگه‌كان كه ڕۆنی په‌ستانی سارد ده‌كات به هه‌ڵبژاردنێكی باشتر ئه‌وه‌یه كه هیچ پاڵاوتنێكی تێدا نییه، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆنه گه‌رمه پهستانكراوهكان كه بۆ باشتركردنی تام و ناوه‌ڕۆكی ترشی پاڵاوتراون".