Mar 16, 2022

لە چ كاتێك چ خواردنەوە بە سوودە


لێكۆڵینەوەكان دەڵێن، خواردنەوەی چایەكی دوای نیوەڕۆیان سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات.

لێكۆڵینەوەیەكی ئیتاڵی دەڵێت، خواردنەوەی چا لەدوای نیوەڕۆدا وەك دەرمانێكی ئەفسوناوی دادەنرێت بۆ چاڵاككردنی مێشك بەتایبەت ئەو كاتانەی ماندووەو سەرقاڵە.

سوودی چا لەو كاتەدا ئەوەی گرنگە، چونكە وەك سەرخەو شكاندن پێویست ناكات كاتی بۆ تەرخان بكرێت و كاتژمێری سروشتی جەستە تێك نادات، كەواتە لەبەر ئەمە، خواردنەوەی چا لە دوای نیوەڕۆ مێشك چاڵاك دەكات و پڕ وزەمان دەكات و یارمەتیمان دەدەات بەباشی كارەكان راپەڕێنین.

چا بۆ هەموو تەمەنەكان دەبێت، ئەویش بەهۆی مادەی دژە ئۆكسانەوەیە كە دەتوانێت جەستە لە زۆربەی هەوكردنەكان بپارێزێت، لەگەڵ ئەوانەشدا سوودی هەیە دژی ئەنفلەونزاو سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و دەتوانێت دژی شێرپەنجە بجەنگێت.