Feb 8, 2026 | جیهان
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکەی ڕۆژی هەینی هەنگاوێک بووە بۆ پێشەوە. پزیشکیان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بە پشتیوانیی وڵاتانی دۆست لە ناوچەکە ئەنجامدراون.
دیالۆگ وەک ستراتیژی تاران
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە دیالۆگ ستراتیژی تاران بووە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. ڕوونیشیکردەوە کە لۆژیکی وڵاتەکەی بەدەستهێنانی ئەو مافانەیە کە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمدا جێگیر کراون.
ڕەتکردنەوەی زمانی هەڕەشە
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گەلی ئێران خواستی ڕێزیان هەیە و بە ڕێزەوە وەڵامی ڕێز دەدەنەوە. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز زمانی هەڕەشە لە هیچ لایەنێکەوە قبوڵ ناکات و تەنیا لە ژینگەیەکی لەبار و بە ڕێزەوە ئامادەی گفتوگۆن.