ڕاگەیەنراوی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەبارەت بەهێرش و پەلامارەکانی سەرگەلی کورد لە ڕۆژئاوا
Jan 23, 2026 | كوردستان
ڕاگەیەنراوی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەبارەت بەهێرش و پەلامارەکانی سەرگەلی کورد لە ڕۆژئاوا ..
هەمیشە گەلی کورد وەک گەلێکی ئاشتیخوازو دێرینی سەرخاکی خۆی ڕوبەڕوی کوشتن و چەوساندنەوەو کۆمەڵکوژی بوەتەوە تەنها لەبەر کوردبون ،واجارێکی ترو لەم سەردەمی نەزمی نوێی جیهانەدا گەلەکەمان لە ڕۆژئاواکەوتوەتە بەردەم شاڵاوی قڕکردن وکوشتن و لەناوبردن لەلایەن گروپەکانی سوپای عەرەبی سوریی ،بەشێوەیەکی بێبەزەییانە کە چەندین هاوڵاتی سڤیل شەهید و برینداربوون و هەزاران هاوڵاتیش ئاوارە و دەربەدەر بوون لەئەنجامی بۆردومان و هێرش و پەلاماری بەردەوام ، هەر بۆیە ئەو هێرش و پەلامارانە ئیدانە دەکەین و داوای یەکگرتوویی گەلەکەمان دەکەین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەری پاکتاوی ڕەگەزی و داگیرکاری ناوچەکە ، وە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین کە ڕێگری لەو هێرش و پەلامارانە بکات و لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەری گرفتە سیاسیەکان بکرێت و دۆخەکە ئارام بکرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وەدەبێت دوژمنانی کورد بزانن کە گەلی کورد بە شەڕو کوشتن و داگیرکاری لە ناو ناچێت .
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی