588646131_2283102272203119_1120093704892793618_n_770x420(1).jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح بەشداری کرد لە (دیداری نالی) ...

Nov 27, 2025  |   كوردستان 

ئەمڕۆ (٢٣-١١-٢٠٢٥)، لە شارەزوور، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لە گوندی قەرەگۆلی شارەزوور بەشداری کرد لە (دیداری نالی) کە لەسەر ئەرک و میوانداری بەڕێز دیاری حاجی جەزای میکایەڵی- جاف ڕێکخرابوو، یادی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی گەلی کورد و عارف و زانا و خواناس (نالی شارەزووری) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیران و ئەدەب دۆستان بەڕێوەچوو، لە دیدارەکەدا پەردە لەسەر وێنەی حەزرەتی نالی لادرا و پاشان پانێڵێک بەڕێوەچوو، هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەک کەسایەتی کرا لە پای خزمەتیان بە مێژووی ژیانی نالی.