هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح پێشوازیکرد لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید
Apr 28, 2025 | كوردستان
ئەمڕۆ بەرواری ٢٨ــی نیسان ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز کاک شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید ...
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە و یەکگرتویی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان کرا ، لە تەوەرێکی تردا ڕۆڵی بەڕێزیان بەرز نرخێنرا لە پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی سوید و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی ئەو وڵاتە