بـێرون عـومەر فـەتاح بەشداریکرد لە ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا
Apr 28, 2025 | كوردستان
ئێوارەی ئەمرۆ ٢٧ــی نیسان ٢٠٢٥ لە شاری هەولێری پایتەخت ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتی شانشینی هۆڵەندا ..
ڕێوڕەسمەکە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو ، هاوکات هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح پەیامی پیرۆزبایی لە بەڕێز ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی بۆ خواستن..
بەرپرسانی حزبی و حکومی و نێردەی وڵاتان و کەسایەتیەکان لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمەکە بوون ..