ڕاگەیەنراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆڕەوە مەزنەکەی گەلی کورد
Apr 1, 2025 | كوردستان
ھاوڵاتیانی خۆڕاگری کوردستان ...
کۆڕەوی گەلی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگ و ھەستیاری مێژوویداپەیامێکی ڕون و یەکلاکەرەوە بو بۆ ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی داگیرکەرانە و خوێنڕێژانەی ڕژێمی بەعس وەک کامڵکەری ئامانجەکانی ڕاپەڕین ، چۆن ڕاپەڕین بە یەگکرتوویی و یەکڕیزی ئەنجامدراو سەرکەوتوبوو، ھەرواش کۆڕەو بە یەکگرتوویی و بەبێجیاوازی ئەنجامدراو زۆر دەستکەوتی سیاسی و نێودەوڵەتی گرنگی بەدەست ھێنا ھەر لە ڕەتکردنەوەی بە کۆمەڵی دەسەڵاتی ڕژێمی داگیرکەر و ژێر دەستەیی و ھێنانە دەنگی وڵاتانی زلهێزی دنیاو ڕێکخراوە مرۆیی و جیھانیەکان و بەدەستھێنانی بڕیاری(٦٨٨)ـی نێودەوڵەتی و دابینکردنی ناوچەی دژە فڕین و چەند دەستکەوتی گرنگی تر کە وەک تاجی سەرکەوتنەکانی ڕاپەڕین لەسەرنرا، لەساڵڕۆژی کۆچی بە کۆمەڵی گەلەکەماندا داواکارین ھەموولایەک بە گیانی یەکگرتویی کۆڕەوەوە ، بە یەکھەڵوێستی قۆناغە کانی داھاتوی خەبات تێپەڕێنین و بە ڕۆحی بەرزی نەتەوەییانەی ڕاپەڕین و کۆڕەوەوە ڕوبەڕوی ھەموو ئەگەر و پێشھاتەکان ببینەوە، گەلەکەمان بەگشتی و پارت و لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکان پێويستە بسازێن وبەگفتوگۆ کیَشەکان چارەسەربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین وکۆڕەو ، لەو یادە مێژووییەدا سڵاوو درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان دەنێرین و جەخت لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی دەکەینەوە .
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی