486355467_980065724287326_4536551953426929381_n_770x420.jpg

بێرون عومەر فەتاح سەردانی کونسوڵخانەی چین ی کرد

Mar 25, 2025  |   كوردستان 


ئەمڕۆ بەرواری ٢٤ــی ئازاری ٢٠٢٥ لە شاری هەولێری پایتەخت ، هەڤاڵ بــێرون عــومەر فــەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی کونسوڵخانەی چینی کرد ، لەلایەن بەڕێز لیو جیون کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر پێشوازیان لێکرا ..
لە دیدارێکدا وێڕای باسکردن لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق و کوردستان هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانیەکانی وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە ، لەبەشێکی تری دیدارەکەدا هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا باسی لێوەکرا