485180223_984872770453475_5529322291590587412_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح: نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و جوانی بەهارتان پیرۆز بێت

Mar 22, 2025  |   كوردستان 

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح: نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و جوانی بەهارتان پیرۆز بێت

کات نیوز: بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ 20ی ئادار، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەتەوەیی گەلی کوردستان (نەورۆز)، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان...
هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و جوانی بەهار و سروشتی ڕازاوەی خودایی ئاوێزان بە مانگی پڕخێری ڕەمەزانتان پیرۆزبێت، بەئومێدی ئاشتی و ئارامی و خۆشبەختی بۆ گەل و نیشتمانەکەمان.
شادو سەربەرزبن .