484570708_1155593503245200_5467508114086458083_n_770x420.jpg

پەیامی پیرۆزبایی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی هاتنەوەی چەژنی نـــەورۆزوسەری ساڵی نوێی2725كوردی

Mar 22, 2025  |   كوردستان 

جـــەماوەری خـــــۆڕاگری كوردســـــتان ...
جەژنی نەورۆز هەمیشە وەك سومبولی بەرگری و خۆڕاگری و فیداكاری بوە، لە چــــوارچێوەی خەباتی پیرۆز لەپێناو سەربەسـتی و ئازادی گەل و نیشتمان ،وە دوژمنانی گـــــەلەكەشـــــمان بە ژیلــــەمۆی خـەباتی ئازادیخوازانەی گەلەكەمانیان زانیوە و هەمیـــشە پێی دڕدۆنگ و ناڕەحەت بوون ،بەو بۆنەیەوە بەگەرمی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ســەری ســـاڵی نوێی كوردی لە تەواوی ڕۆڵەكانی نەتەوەی كـــــورد دەكەین لە جــــیهان بەگشـــتی و لە كوردســـــتان بەتایبەتی ،هیــوادارین نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی ببێتە مایەی یـــەكڕیزی و یەكگرتوویی گەلەكەمـان و هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاریەكان و ئـــــاوڕدانەوەی جــــدی لە ژیــــان و گوزەرانی خەڵك و دەســـــتەبەركــــردنی ئارامی و ئاوەدانــــی زیاتر لەسایەی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو بەهێز،لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلو نیشتمان .جارێكی تر بەگەرمی پیرۆزبایی گەرمی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیتان لێدەكەین .ســـــــڵاوو درود بۆڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەل و نیشتمان ....
شاد و سەركەوتوو بن
بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی
٢٠٢٥/٣/١٩