482032873_1147460077391876_4630346895110332487_n_770x420.jpg

بێرون عومەر فەتاح سەردانی کونسوڵخانەی ئەڵمانیای کرد

Mar 10, 2025  |   كوردستان 

ئەمڕۆ بەرواری ١٠ــی ئازاری ٢٠٢٥ لە شاری هەولێری پایتەخت ، هەڤاڵ بــێرون عــومەر فــەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی کونسوڵخانەی ئەڵمانیای کرد ، لەلایەن بەڕێز خاتوو ڕێبیکا ماتێس کونسوڵی کاروباری سیاسی و ئابووری پێشوازیان لێکرا ..
لە دیدارێکدا وێڕای باسکردن لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق و کوردستان هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە ، لەبەشێکی تری دیدارەکەدا هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا باسی لێوەکرا