هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریانکرد لە ساڵیادی ڕاپەڕین
Mar 6, 2025 | كوردستان
ئــەمڕۆ بـەروای ٥ــی ئازاری ٢٠٢٥ لـە شاری ڕانیە ، شاندێک لە هەڤاڵانی ناوەندی ڕاپەڕینی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کە پێکهاتبون لە هەڤاڵ مامۆستا هێمن بەرپرسی ناوەند و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ناوەندی ڕاپەڕینی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لە ٣٤هەمین ساڵیادی ڕاپەڕێنە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان ، لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و جەماوەری ناوچەکە بەشدار بوون ، هاوکات چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای بزوتنەوەی چاکسازیی لەسەر مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دانا