481272812_9091653640944603_5768804594594642510_n_770x420_(1).jpg

ڕاگەیەندراوى (بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى)بەبۆنەى ساڵڕۆژى ڕاپەڕینە جەماوەریەکەى خەڵکى کوردستان

Mar 6, 2025  |   كوردستان 

جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان ...
گەلى کورد دەیان ساڵە لە خەبات و خۆڕاگرى بەردەوامە بۆ ئازادى گەل و ڕزگارى نیشتمان و پاراستنى ناسنامەى نەتەوایەتى خۆى ،ڕژێمى دڕندەى بەعس بەجۆرێک پلانى لەناوبردنى گەلەکەمانى دانابوو کە سڵى لە هیچ پرسێکى مرۆڤایەتى و ئاینى نەدەکردەوە، کە پرۆسەى زیندەبەچاڵکردن و کۆمەڵکوژى و ژەهربارانکردن و وێرانکردنى کوردستانى قۆناغ بەقۆناغ دەستپێکردبوو بەمەبەستى سڕینەوەى ئاسەوارى نەتەوایەتى گەلەکەمان،
بەڵام لە هەلێکى مێژوویدا و ڕەخساندنى دەرفەتێکى گرنگى جیهانى و ناوخۆیی لە (٥\٣\١٩٩١) جەماوەرى کوردستان بە تێکڕاىی ڕاپەڕى و بەهاوکارى هێزی پێشمەرگەی کوردستان مۆڵگە و دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانى ڕژێمى ڕاماڵى و کوردستان ئازادکرا و خەونى ئازادى گەل و ڕزگارى نیشتمان هاتەدى ئەوەش بە یەکگرتوویی و یەکبوونى هێزو لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکانى کوردستان بوو،هەر بۆیە لەو یادە پیرۆز و پڕ بەهایەدا پیرۆزبایی لە خەڵکى تێکۆشەرى کوردستان و کەس و کارى سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانى گەلەکەمان دەکەین .
لەکاتێکدا یادى ڕاپەڕین دەکەینەوە جیهان و ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریەکى ترى مێژوویدایە لە ڕوى سیاسی و جیۆپۆلەتیکى و ئابووریەوە بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکان و خەڵکى تێکۆشەرى کوردستان بەوپەڕى بەرپرسیارێتیەوە خۆیان بۆ گۆڕانکاریە چارەنووسسازەکان لە ناوچەکە ئامادە بکەن و سود لە هەل و دەرفەتە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان وەربگرن بۆ گەیشتن بەمافە ڕەواکانمان ، ئەوەش بە چارەسەرکردنى گرفتە ناوخۆییەکان و یەکخستنەوەى هەموو هێز و توانا سیاسی و سەربازى و ئابوریەکان و بەدەستهێنانى پشتیوانى دۆستەکانمان لە جیهان و ناوچەکە دەبێت، بۆ ئەوەى گەلەکەمان بتوانێت لە داهاتودا لە چوارچێوەى سەروەرى و ئاسایش و ئاوەدانیدا ژیان بکات .
هەروەها داواکارین حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پلانێکى گرنگى نیشتمانى هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەى مووچە و خزمەتگوزارى هاوڵاتیان بدات و زەمینەیەکى لەبارى خۆشگوزەرانى بۆ خەڵکى کوردستان فەراهەم بکات ،ڕاپەڕین تاجى خەباتى چەند ساڵەى گەلەکەمانى لەسەرناو قۆناغێکى گرنگى مێژوویی تێپەڕاند ئێستاش لەبەردەم قۆناغێکى گرنگى مێژوویی ترى خەباتى سیاسی و ئاشتى و ئازادیداین پێویستە خۆمانى بۆ ئامادە بکەین .درود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى گیان بەختکردوى گەلەکەمان
بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى
٤\٣\٢٠٢٥