464595758_1949789472201069_3626240150107737723_n_770x420.jpg

ڕاگەیەندراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی )سەبارەت بە کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

Oct 25, 2024  |   كوردستان 

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
پارت و لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکان
بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئارامی و بێ گرژی و ئاڵۆزی لەم هەل و مەرجە ناسکەدا مایەی دڵخۆشی و سەرکەوتنی گەلەکەمانە و براوەی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا هەموو گەلی کوردستانە بۆیە بەگەرمی پیرۆزبایی لە تەواوی هاوڵاتیانی گەلی کوردستان دەکەین و هیوای خۆشبەختی و ئایندەیەکی گەشیان بۆ دەخوازین ، هەروەها بەگەرمی پیرۆزبایی لەلایەنە سەرکەوتووەکان دەکەین و هیوادارین دەستپێکی قۆناغی نوێی کاری پەرلەمانی و حکومەت بخەنە خزمەتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان و بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە ئەرکی مێژوویی خۆیان ڕاپەڕێنن ئەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆ بەجدی وەربگرن و ئامادەکاری بکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەر و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی داهاتوو . دەخوازین بە ئەزمون وەرگرتن لە ڕابردوو هەموولایەک لەم سەردەم و قۆناغەی ئێستادا بتوانین خزمەتی گەورە و گرنگ بە گەل و نیشتمان بکەن. جارێکی تر بەگەرمی پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین .


شاد و سەرکەوتووبن


بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٤/١٠/٢٤