Sep 12, 2024 | كوردستان
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كانی له هه‌ولێر، مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و سه‌ردانی مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق له ده‌باشان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه.
پزیشكیان، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2024، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه.
بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى پێشووترى عێراق.
هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان کۆدەبێتەوە.
محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكی‌یان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.