photo_2024-08-06_12-39-01_770x420.jpgphoto_2024-08-06_12-39-01_770x420.jpg

بەیاننامەی (بــزوتنەوەی چــاكسازیـی نــیشتمانی) بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنیەوە ...

Sep 2, 2024  |   چاكسازی  كوردستان 

جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
هەڤاڵان وچاكسازیخوازانی بەئەمەك
بەبۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی لە هەلومەرجێکى جیاوازوەك پێویستی قۆناغەكە خۆی ڕاگەیاند هەر بۆیە ئەو یادە پیرۆزە دەكەینە وێستگەی بەردەوامی خەبات بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان شان بەشانی پارت و لایەنە تێكۆشەرەكانی تری كوردستان .لە سەربنەمای سیاسەتێكی هێمن و پەیوەست بە پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و نیشتمان .
لە كاتێكدا یادى دەیەمین سالڕوژی راگەیاندنی بزوتنەوەكەمان دەكەینەوە عێراق و ناوچەكە وجیهان لەبەردەم ئاڵۆزی وگۆڕانكاری سیاسی وسەربازیدایە و دۆخەكە بەرەو ئاراستەى مەترسیدارهەنگاودەنێت ، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسی وپێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان گەلەكەمان پێویستی بە یەكگرتوویی و یەكخستنەوەی ماڵی كورد هەیە بۆپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
چارەسەری سیاسی و میكانیزمی گفتوگۆ وەك شێوازو خەباتی سەردەمیانە و سود وەرگرتن لە پەیوەندی دۆستانی گەلەکەمان لە ناوچەكە و جیهان بكرێتە بنەمای ڕەواندنەوەی مەترسیەکان لەسەركوردستان، چارەسەركردنی گرفت و قەیرانەكانی هاوڵاتیان لەڕوی بژێوی و خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بە خەڵكی كوردستان دەبێتە مایەی ئارامی و خۆشگوزەرانی، كە پێویستە هەموو لایەك هەوڵی بۆبدات .
وە هەروەها زەرورەتی قۆناغەکە دەخوازێت هەموولایەك یەکهەڵوێست و داكۆكیكاری ڕاستەقینەبین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەكانی گەلەكەمان و جەخت لەسەر جێبەجێَكردنی مادەی (140) ی دەستوریی بكرێتەوە و پرسە نیشتمانى ونەتەوەییەکان وەک جەوهەری كێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدا کاری لەسەربکرێت .
قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان دەستكەوتی مێژوویی و بەرهەمی قوربانى وخوێنی شەهیدانە دەبێت هەمولایەك بیپارێزین ، وەحكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستەهەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیان و خەمی خەڵك بڕەوێنێتەوە لە ڕێگای چاكسازیەكی گشتگیر كە پێشینە بداتە بابەتە گرنگەكانی خزمەتگوزاری ، هەر لە ڕوانگەی پڕ بەرپرسیارێتی نیشتمانیەوە هەوڵی بەهێزكردنەوەی لایەنداری نیشتمانی بدرێت و وابەستەبوونی تاك بە نیشتمان بكرێتە بنەمای گەشەی سیاسی و ئابووری و ئارامی وڵات ،لە كۆتاییدا داواكارین هێزەسیاسیەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیارێتی مێژوییەوە بەسازان و یەكتر قبوڵكردن دۆخی ئێستای كوردستان تێپەڕێنن،جارێكی تر پیرۆزبایی لە هەڤاڵان و تێكۆشەران و جەماوەری خۆڕاگری گەلەكەمان و چاكسازیخوازانی بەئەمەك دەكەین .. شاد و سەركەوتوو بن
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
٢٩-٨-٢٠٢٤