پەیامی هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی دەهەمین ساڵڕۆڕی دامەزراندنی بزوتنەوەی چاکسازیی
Aug 29, 2024 | كوردستان
پیرۆزبێت (دەهەمین ) ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی…
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
هەڤاڵان و چاکسازیخوازانی تێکۆشەر
لەیادی (دەهەمین )ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیدا بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین ، وا ساڵێکی تر خەباتی مەدەنیانە و هێمنانەمان خستەسەر خەرمانی تێکۆشانی جەماوەریی و قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو بەرەو ئامانجە پیرۆزەکانمان دەنێین
باوەڕی چاکسازیخوازانەو ئیرادە و خۆڕاگری هەڤاڵان و جەماوەری بزوتنەوەکەمان ئاماژەیە لە قۆناغی داهاتوودا و لە ساڵی نوێی خەباتدا بەگڕوتینێکی بەهێز و پڕ لە هیواوە بە میکانیزمێکی نوێ هەنگاو دەنێین و هەوڵی فراوانبوون و بەهێزبوونی پایە جەماوەریەکانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی دەدەین،
یادی دەساڵەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لە کاتێکدایە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە قۆناغێکی ناسەقامگیر و ئاڵۆزدا گوزەر دەکات کە لێکەوتە و کاریگەریەکانی ئەو ئاڵۆزی و گۆڕانکاریانە ڕاستەوخۆ لەسەر ئایندەی گەلەکەمان دەبێت
هەر بۆیە لێرەوە داوا لە هێز و لایەنە سەرەکیەکانی کوردستان بەتایبەتی و گشت پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە بە جدی مەترسیەکانی سەر هەرێم و ناوچەکە وەربگرن و مرونەت بنوێنن بە سازان و یەکترقبوڵکردن کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و بە یەکهەڵوێستی خۆیان بۆ ئەگەر و پێشهاتە چاوەڕوان کراوەکان ئامادە بکەن و سود لە پشتیوانی و دۆستایەتی وڵاتانی دۆست لەناوچەکە و جیهان وەربگرن بۆ ڕەواندنەوەی مەترسیەکانو پاراستنی کیانی هەرێمی کوردستان
چونکە بەرهەمی خوێن و قوربانی دەیان ساڵەی گەلەکەمانە
بە پێچەوانەوە لە ڕودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کەس سەرکەوتوو نابێت و هەموو لە کەشتیەکداین بۆ نوقمبون لە دەریای نەسازان و یەکتر قبوڵ نەکردندا ،بۆیە پێویستە هەموولایەک هەوڵی چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکان بدەین و خۆمان بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و پێگەرد ئامادە بکەین و لە ڕێگەی شەرعیەتی پەرلەمانیەوە هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین و بیپارێزین وەک هەرێمێکی دەستوری و لەسایەیدا خزمەتگوزاری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکەین .
جارێکی تر پیرۆزبایی و سڵاوی ڕێز و وەفا ئاراستەی هەڤاڵان و جەماوەری خۆشەویست و دۆستانی بزوتنەوەکەمان دەکەین .
شاد و سەرکەوتووبن
بێرون عمر فتاح
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٤/٨/٢٩