453874480_1882728405573843_5375458787350338617_n_770x420.jpg

هەرێمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی پڕبەرپرسیارێتیدا

Aug 3, 2024  |   بیروڕا 

نوسینى:بێرون عمر فتاح

گوزەری قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان لەناو گۆڕانکاریە نێودەوڵەتی وناوچەیی و ناوخۆییەکاندا هەستیارو چارەنوسسازە لەڕوی ئایندە سازی و لەنگەرگرتن لەکەناری ئارامی و ئۆقرەیی سیاسەتی سەردەم وبەرژەوەندخوازیدا،
هەربۆیە چارەسەرکردنی کێشەناوخۆییەکان و وەلانانی گرفتەکان دەبێتە زامنی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان لەپرسە نێودەوڵەتی وناوچەییەکانیشدا،
یەکهەڵوێستی ویەکگوتاری لەسەربنەمای بەدەستهێنانی مافە ستراتیژی ونیشتمانیەکان ئەرکێکی پیرۆزو مێژوییە ،
دەکرێت ئەزمونی ڕابردو بمانباتەوە زۆرقۆناغی چارەنوسسازوپڕمەترسی کەئێستاو ئایندەی تێدا بەراوردبکرێت بۆتێپەڕاندنی دۆخی ناسەقامگیری کوردستان ،چونکە لۆژیکی ڕابردوو ئێستای دەسەڵاتداران نەگۆڕاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کورد ،
بەڵام مخابن لۆژیکی سیاسی گەلەکەشمان خولانەوەیە لەبازنەی نادروستی یەکترقبوڵنەکردن ویەکنەبون کە ئایندەی گەل و نیشتمانەکەمان باشتر نابێت لەڕابردو،هەربۆیە دەخوازین ماڵی کورد یەکبخرێتەوەو یەکهەڵوێستبین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی گەلەکەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان