Jul 28, 2024 | عیراق
له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 25 تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و 74 سزای له‌سێداره‌دانیش له‌و دۆسیه‌دا ده‌رچوون.
زیاد خه‌ڵه‌ف كاتع به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ساڵی 2024دا، 25 تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه".
ئه‌و وتیشی: ئاڵوگۆڕی زانیاری و نوێكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی زانیاری له نێوان وڵاتان به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی نوێترین زانیارییه‌كان له‌و بواره‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاد خه‌ڵه‌ف كاتع وتیشی: عێراق له‌و ڕووه‌وه هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، له‌وانه: سوریا، ئێران و قه‌ته‌ر ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی دادگاكانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه، 74 سزای له‌سێداره‌دان له دژی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌رچووه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق ئه‌و سزایانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستادا ده‌ركراون زۆر زۆرن، له‌كاتێكدا له سێ ساڵی ڕابردوودا ته‌نها 54 سزا هه‌بووه.