72472024_America_770x420.jpg

ئه‌مریكا به‌ به‌های زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلار چه‌ك به‌ سعودیه‌ ده‌فرۆشێت

Jul 24, 2024  |   جیهان 

حكوومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەوەی کە بە بەھای دوو ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە بفرۆشێت.
ئاژانسی ھاریکاری ئەمنی بەرگریی کە لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن"، سەرپەرشتی فرۆشتنی چەک بە حکووتە بیانییەکان دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاکێجی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە بە بەھای دوو ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دۆلار پەسەندکراوە، ھەروەھا کۆنگرێس لەوبارەیەوە ئاگادارکراوەتەوە".
ڕاشیگەیاندووە: "ئەم ھەنگاوە ئاسایشی سعوودیە پتەوتر دەکات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداو گرنگە" ھەروەھا پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکات."
باسی لەوەش کردووە کە پاکێجەکە، توانای سعوودیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و داھاتوو زیاتر دەکات و ڕایگەیاندووە: "ئەو چەکانەی کە بە سعوودیە دەفرۆشرێت، ھاوسەنگی سەرەکی سەربازیی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت".
لە شوباتی ٢٠٢١، حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن، فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و چەک بە سعودیە سنووردار کردبوو.