121412024_fvre_770x420.webp

دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان دیاریکرا

Jul 15, 2024  |   كوردستان 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ، دووشەممە، 15ی تەمموزی وەك دوا وادەی وەرگرتنی لیستی كاندانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان دیاری كرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق كە بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجام بدات، ئاماژەی بەوە كرد  "دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانێتی و پارتەكان، كاندیدانی تاك و كاندیدانی پێكهاتەكان كە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان بكەن، تا كۆتایی دەوامی فەڕمی ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی 15 /7 دەبێت."

هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان بڕیارە لە  20ی تشرینی یەكەمی 2024دا بەڕێوە بچێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018 بەڕێوە چوو، بەڵام بەهۆی كێشە سیاسییەكان و و ڕێگری و ڕێكنەكەوتنی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، چەند جارێك دوا خرا، لە كاتێكدا بڕیار بوو لە ساڵی 2022 بەڕێوە بچێت.