Jul 8, 2024 | كوردستان
ەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایدهگهیهنێت، مووچهى وهزارهتى پێشمهرگه و لیوا هاوبهشهكانیش دهخرێته سهر بهغدا.
لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند " دواکەوتنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بە دووبارە داواکردنی زانیاری نوێوە هەیە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوەو لەئێستادا دارایی هەرێم هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەدەن".
وتیشى "دوای ناردنی زانیارییە نوێیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دیوانی چاودێری و وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لە لیستە نوێیەکەدا دەکرێت و ئەگەر کێشەی نەبێت بڕیاری خەرجکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت".
باسى لهوهشكرد "وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوا هاوبەشەکانیشەوە موچەکانیان دەخرێتە سەر بەغدا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەمێنێتەوە، بەڵام هەوڵی زیاتری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵ دەدرێت".