Jul 7, 2024 | جیهان
دوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا و شكستی حزبەكی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكەوزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاریدا دەستلەكاربكێشێتەوە.
گابریێل ئاتال، سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا لەیەكەم لێدواندا دوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، كە حزبەكەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، رایگەیاند: لەبەر ئەوەی نەمانتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنین، سبەینێ دووشەممە نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی سەرۆك ماكرۆن دەكەم و چیتر سەرۆكایەتی حكومەت ناكەم.
پارتی (كۆمار بۆ پێشەوە) كە حزبەكەی ئیمانوێل ماكرۆنەو لە هەڵبژاردندا لەگەڵ چەند پارت و لایەنێكی دیكە هاوپەیمانییەتێكیان بەناوی (پێكەوە) پێكهێناو لە هەڵبژاردنەكەدا 150 - 170 كورسییان مسۆگەر كردووەو لەدوای هاوپەیمانیی چەپەكان لە پلەی دووەم دێن، كە توانیویانە نزیكەی 190 كورسی پەرلەمانی فەرەنسا بەدەستبهێنن.
ئەنجامە بەراییەكان دەریدەخەن هیچ كام لە هاوپەیمانییەكان نەیانتوانیوە نیوەی زیاتری 557 كورسییەكەی پەرلەمانی فەرەنسا بەدەستبهێنن، هاوكات بەرەی توندەڕەوی راستڕەو كمە لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنابوو، لە ئەگەڕی دووەمدا پاشەكشەی كردو بە بەدەستهێنانی 130 - 150 كورسی، لە پلەی سێیەم دێت.