11642022_b04615090fbd2dbf75445b0917f5f780_XL_770x420.jpg

وه‌زاره‌تی دارایی: عێراق به‌شێك له‌ موچه‌ی مانگی شه‌شی نارد

Jul 4, 2024  |   كوردستان 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم رایگه‌یاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه‌، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەدو سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.