Jul 3, 2024 | كوردستان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە ڕایگەیاند، تاوه‌كوو 21/7/2024 عومره ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م بهروار ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه تاوه‌كوو 21/7/2024 عومڕه به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م بهروار ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومڕهكاران بۆ ئه‌مساڵ به پلانێكی تازه داڕشتووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومڕه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومڕه تاوه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ نه‌كرێت.
دەشڵێت، لێره دووباره ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه ریكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومڕه بكات پێش به‌رواری 21/7/2024 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش رێكلامی كردبێت پێویسته ده‌ستبه‌جێ ریكلامه‌كان رابگرێت به پێچه‌وانه ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه