Jul 2, 2024 | كوردستان
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەتەوە و دەڵێت، هۆکارەکەی تا ئێستا نەزانراوە و دوو کەس بەسەختی بریندار بوون.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە سەبارەت بەڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەی میران سیتی لە گەڕەکی ڕاپەرین.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی٢٠٢٤/٧/٢ کاتژمێر ١١:٣٠ بەهۆی تەقیینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی کە لە ئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، بووە هۆی برینداربوونی دووکەس بەسەختی، کە یەکیکان شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.