Jul 2, 2024 | كوردستان
کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زێت ڕایگەیاند، هه‌موو جۆره هاتووچۆ و جموجۆلێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ ماوەی شەش ڕۆژ ڕاده‌گیرێت.
کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زێت لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که‌وا سنووری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زێت به هۆکاری قیڕتاوکردنی ڕێگاکه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری ٢٠٢٤/٧/٤ تاوه‌کو روژی سێ شه‌ممه به‌رواری ٢٠٢٤/٧/٩ (بۆ ماوه‌ی ٦ ڕوژ) داده‌خرێت.
ئاماژەی بەوە کردووە، هه‌موو جۆره هاتووچوو و جموجۆلێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌م سنووره ڕاده‌گیرێت و لە ڕۆژی چوارشەممە به‌رواری ٢٠٢٤/٧/١٠ دووباره سنووره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتووچوو ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئەوەش هاتووە: بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە پێش ئەم بەروارە گەشتیارەکان کۆتایی بە گەشتەکانیان بهێنن و بازرگانان ئالوگۆڕی بازرگانی بوەستێنن و هاوکار بن لەگەل سەرپەرشتیارانی دەروازەکە لەو ماوەیەدا.