428693596_1166439334672804_1356100868264567700_n_770x420.jpg

پەرتەوازەیی کورد و هێزی نەرمی بەغدا ..

Jun 13, 2024  |   بیروڕا 

نوسینی؛بێرون عومەر

یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکان لەهەر بارێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ،قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان قۆناغی لێکترازان و ناجۆری ماڵی کورد ،لەبەردەم زۆر بەرنامە و پیلانی عێراقی و دەرەکی بۆ لاوازکردن و لەقاڵبدانی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد. خەبات و تێکۆشانی چەند ساڵەی ڕابردوو لەپێناو ئازادی گەل و ڕزگاری نیشتمان بوو، قوربانیە زۆر و زەوەندەکان کە ڕۆڵە قارەمان و خۆنەویستەکانی ئەم گەلە بوون بۆ ئایندەیەک پڕ له‌ئازادی و سەرفرازی و خۆشگوزەرانی بەڵام ئەفسوس سەرەڕای گرفت و قەیرانە ناوخۆییەکان و لە ئەنجامی یەکترقبوڵنەکردن و نەسازان نەیارانی کورد عەقڵیەتە چەقبەستوەکەی ڕابردوو بڕیار لەسەر( یاسایی و نایاسایی بونی کوردستان) دەدات بڕیار لەسەر موچە و قوتی خەڵکی کوردستان دەدات ،بەجۆرێک ڕەنگ و ڕای جیاوازی عێراقی یەک و یەکدەنگن لەسەر لاوازکردن و لەقاڵبدانی هەرێمی کوردستان ،ئەو ڕێچکەیەی دادگای باڵای فیدراڵی گرتویەتیەبەر زۆر بابەت و خاڵ ماوە لەسەر کوردستان بسەپێنێت و بڕیاری چارەنووسساز یەکلابکاتەوە ، زۆر شت لەدەست هەرێمی کوردستان دەرهێنراوە دەبێت چاوەڕێی زۆر بابەتی تر بین ، ئەو زەمین و زەمانەی لەبەردەستە تەنها به‌یەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکترقبوڵکردن و سازان دەبێتە هەتوانی برینەکانی ڕابردوو چونکە قۆڵبادان و ئازاردانی یەکدی نەیارانی کورد بەهێزتر و کاریگەرتر دەکات ، پێویستە بە دیقەتەوە هەست بە فشار و کاریگەریەکانی (هێزی نەرم) بکەین کە پرۆسەیەکی وردی دیراسەکراوی ڕێکخراوە بۆ لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان ،کە لەم قۆناغەدا بابەت و خاڵە ستراتیژیەکانی لەبیر بردۆتەوە ،بەتایبەتی بابەتی خاك و مادەی (١٤٠) و ئایندەی گەلەکەمان . نیفاق و یەکنەبوون دەمانخاتە گێژاوی پڕمه‌ترسی ترەوە هیوادارم مەترسی و کاریگەریەکانی ڕابردووی بەغدا ئازاری بەدەسەڵات و دەسەڵاتداران گەیاندبێت و چارەسەری دۆخەکە بکەن, ته‌نها چه‌كی به‌هێز بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ یه‌كهه‌ڵوێستیه‌