16462024_iran_00_770x420.jpg

80 كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئێران كاندیدكردووه‌

Jun 4, 2024  |   جیهان 

دوای كۆتایی هاتنی واده‌كه‌ی 80 كه‌س بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ناویان تۆمار كردووه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی چاودێری و پاراستنی ده‌ستوور پێداچوونه‌وه‌ی ڕێپَدان بۆ كاندیان دیاری ده‌كات.

له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هادی ته‌حان نه‌زیف وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی چاودێری و پاراستنی ده‌ستوور ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ كۆبووه‌وه‌كانیان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ڕێپێدانی خوازیارانی به‌شداربوون له‌ چوارده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه‌ ژماره‌یان 80 خوازیاره‌ ده‌ست پێده‌كات.

ته‌حان نه‌زیف وتیشی به‌پێی یاسا ماوه‌ی پێنج ڕۆژیان بۆ ته‌واتوركدجنی كاره‌كانیان له‌به‌رده‌ستایه‌ ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌كان ته‌و نه‌كرا ئه‌وا پَج ڕۆژی دیكه‌یان پێده‌درێت به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ یه‌ی‌كه‌م ماوه‌دا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو مۆڵه‌تی دووه‌م به‌كار نه‌هێنن.

نابراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی ده‌ستوور سه‌رۆككۆمار ده‌بێت  له‌ نێو پیاوانی ئایینی یا سیاسیی ئێرانی هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌نجومه‌نی چاودێری و پاراستنی ده‌ستووریش هه‌وڵ ده‌دات دوای كۆتاییهێنان به‌كاره‌كانیان ده‌ستبه‌جێ ده‌رئه‌نجامی كاره‌كانیان ڕابگه‌یه‌ێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ناوتۆماركردن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری ئێران كۆتایی هات و له‌ كۆی 287 كه‌س، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی 80 كه‌سی كه‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان تێدابوو تۆمار كرد و بڕیاریشه‌ له‌ 28ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا چوارده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و تێدا نۆهه‌مین سه‌رۆك بۆ وڵاته‌كه‌ دیاری بكرێت.