Jun 3, 2024 | عیراق
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بە زۆرینەی دەنگ خشتەی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندکرا.
لە راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار بەڕێوەچووە و لە ئێستاشدا دانیشتنەکە هەڵگیراوە.
لە خشتەی بودجەی 2024دا، بودجەی گشتی عێراق بە 211 ترلیۆن و 900 ملیار دینار دیارکراوە، واتا بەراورد بە ساڵی رابردوو 13 ترلیۆن دینار زیاترە.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەکەدا 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە، لەو رێژەیەش نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە.