May 23, 2024 | عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی بانگهێشت دەكات، سەرۆكی لیژنەكەش ئاشكرای دەكات مەبەست لە بانگهێشتكردنەكە بۆ پێدانی روونكردنەوەیە سەبارەت بە خشتەكانی بودجەی گشتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی، عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی، بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە خشتەكانی بودجەی 2024.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، گفتوگۆ لەبارەی هۆكاری زیادبوونی خەرجییەكانی بەكاربردن و دۆسیەی پارەداركردن لە یاسای بودجەی ئەمساڵ دەكات.
بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، لەدوای ئامادەكردنی خشتەكانی بودجەی 2024 دێت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە، كە رەوانەی پەرلەمان كراوە بەمەبەستی پەسەندكردنی.