151642024_fj85_770x420.jpg

هۆشداری لە كردەوەی تیرۆریستی دەدرێت

Apr 16, 2024  |   جیهان 

هێزە ئەمنییەكانی بەلجیكا بەهۆی مەترسی كردەوەی تیرۆریستی بوونی بۆمبی چێندراو، كۆشكی دادگاكانیان لە برۆكسل-ی پایتەخت چۆڵكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، بەگومانی هەبوونی بۆمبی چێندراو، پۆلیسی بەلجیكا كۆشكی دادگاكانی لەشاری برۆكسل-ی پایتەخت چۆڵكردو رێگەشیان بە هیچ كەسێك نەدا لە باڵەخانەكە نزیك ببنەوە.

هەرچەندە حكومەتی بەلجیكا هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەگەری بوونی بۆمبی چێندراو لە كۆشكی دادگاكان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا ئاستی ئامادەباشیی ئەمنییان بەرزكردووەتەوە لەترسی ئەنجامدانی هەر هێرشێكی تیرۆریستیی هاوشێوەی هێرشەكەی سەر كرۆكوس سیتی هۆڵ لەنزیك مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، كە بووە هۆی كوژرانی 145 كەس و برینداربوونی دەیان كەسی دیكە.