Apr 7, 2024 | عیراق
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد ڕاگەیەندراوێک لەوبارەیەوە بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، "هەنگاوەکانى حکومەتى عێراق لەپێناو باشکردنى دۆخى ئابووریى و گوزەرانى هاوڵاتیان لەسەرجەمى ناوچەکانى عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا".
كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ کاتژمێری خایاند، بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه لەشارى بەغداد ئەنجامدرا.
باسی بەردەوامیی مووچەی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها باسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە "کۆبوونەوەکە چەند پرسێکى تایبەت بە دۆخى سیاسیى و ئەمنیى و ئابووریى و هەنگاوەکانى حکومەتى عێراق لەپێناو باشکردنى دۆخى ئابووریى و گوزەرانى هاوڵاتیان لەسەرجەمى ناوچەکانى عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و شاندى هاوەڵى بۆ ئەمریکا گفتوگۆى لەبارەوە کرا، لەگەڵ ئەو دۆسیە و تەوەرانەى کە لەو سەردانەدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، سەرکردەکانى هاوپەیمانێتیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت پاڵپشتییان لە سەردانەکە دەربڕى".
هەروەها "پرسی باسکردنی دۆسیە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنیان بەگوێرەى دەستوور تاوتوێ کراوە، بەجۆرێک لە بەرژەوەندى گەلى عێراق بێت بەسەرجەمى پێکهاتەکانى لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە بڕگەکانى ئەو رێککەوتنە سیاسییەى کە حکومەتى عێراقى لەسەر دامەزراوە".