151332024_6767sa3_770x420.webp

ئەمریكا بەكارهێنانی تیكتۆك قەدەغە دەكات

Mar 11, 2024  |   جیهان 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی تیكتۆك-ی پەسەندكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تیكتۆك لەو وڵاتە پەسەندكرد.

پڕۆژەیاساكە بە دەنگی 352 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پەسەندكراو 65 ئەندامیش بە نەخێر دەنگیان دا.

ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە، كە لەلایەن دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ئامادەكراوە، تیكتۆك كە لەلایەن كۆمپانیایەكی چینییەوە خاوەندارییەتی دەكرێت و نزیكەی 170 ملیۆن بەكارهێنەری لەناوخۆی ئەمریكادا هەیە، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دروستدەكات، هەربۆیە دەبێت لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكییەوە بەڕێوەببرێت، ئەگەرنا بەكارهێنانی لە ئەمریكا قەدەغە دەكرێت.
 
پێشتریش، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەیاساكە لەئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەرانەوە پەسەند بكرێت، واژۆی لەسەر دەكات و دەیخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.