Mar 4, 2024 | جیهان
ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئێران، دەریدەخەن كە رەوتی موحافیزكار لە پێشەنگدایە و و زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، لە كۆی ٢٩٠ كاندید ٢٤٥ كاندید لە قۆناغی یەكەمدا سەركەوتنیان بۆ چوونە پەرلەمان دەستەبەركردووە، 45 كاندیدی تر چاوەڕوانی خولی یەكلاكەرەوەی مانگی نیسانی داهاتوون.ئەنجامەكەش دەریدەخات كە رەوەتی موحافیزكار زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كورسی لە پەرلەمان و دواتر سەربەخۆكان و نزیكەی ٣٠ كورسی بۆ چاكسازیخوازەكان”.
شەممەی رابردوو، لە هەڵبژاردنی دوازدەیەمی پەرلەمانی و خولی شەشی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایان لە ئێران، سندوقەكانی دەنگدان داخران و لیژنەكان دەستیان كرد بە جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەكان.
بە پێی ئاژانسی میهری ئێران، ڕێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەدا گەیشتە ٤١% و لە تارانیش رێژەی بەشداریی ٢٤% بوو، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانیش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی ئێراندا راستەوخۆ لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانەوە پەخشكرا.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ژمارەی ئەو كەسانەی مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایان هەبوو، ٦١ ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٢٩٨ كەس بوون، كۆی گشتی كاندیدەكان ١٥ هەزار و ٢٠٠ كاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی، ١٤٤ كەسیش خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایان كاندیدكردبوو.