Feb 5, 2024 | جیهان
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشتێكی نوێ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەكات كە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمریكایە بۆ هێنانەدی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.
ئەم سەردانەی بلینكن، بە پێنجەم سەردان دادەنرێت بۆ ناوچەكە لە دوای 7ی ئۆكتۆبەرەوە كە چاوەڕوان دەكرێت تێیدا، وەزیری دەرەوزەی ئەمریكا سەردانی سعودیە و میسر و قەتەر و ئیسرائیل بكات.
بەر لە دەستپێكردنی گەشتەكەی، بلینكن جەختی لەسەر پێویستی چارەسەركردنی بەپەلەی تەنگژە مرۆییەكان كردەوە لە غەززە، دوای ئەوەی رێكخراوە فریاگوزارەكان زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێدا سەبارەت بە كاریگەریی جەنگ لەسەر رەوشی كەرتی غەززە كە بۆ نزیكەی پێنج مانگ دەچێت گەمارۆدراوە.