Feb 4, 2024 | كوردستان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستیكردووە بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدارانی هەرێم وەك ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
لەئێستادا نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان 53 ناوەندی نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی كردووەتەوە، ئەم ناوەندانە رۆژانە لەكاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 15:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ ماوەی 20 رۆژ كراوە دەبن بۆ سەردانیكردنی هاوڵاتیان.
هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لەهاوڵاتیان دەكات سەردانی ئەو ناوەندانە بكەن كەلەشارەكانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە بەمەبەستی دەركردنی كارتی بایۆمەتری نوێ یاخود نوێكردنەوەی.
ئەحمەد مازن، وتەبێژی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە:" نوێكرددنەوەی تۆماری بایۆمەتری تەنها دەنگەدرانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئەو كەسانەی لەدایكبووی 2006 و ئەو كەسانەش تائێستا كارتی بایۆمەتریان نییە دەتوانن سەردانی ناوەندەكان بكەن بەمەبەستی دەركردنی كارتی دەنگدان ."