152812024_12wqq_770x420.webp

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و بەرپرسی دەزگای میت ئاشكرا دەبێت

Jan 28, 2024  |   كوردستان 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی دەزگای میت-ی توركیا كۆدەبێتەوەو گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسعود بارزانی، پیرمام، پێشوازی لە ئیبراهیم كالن، بەرپرسی دەزگای نەتەوەیی هەواڵگریی توركیا (میت) كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەماهەنگییەكان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كرایەوە.