112312024_pasport_770x420.webp

ئاگادارییەك لەلایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

Jan 23, 2024  |   كوردستان 

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتییەك نەتوانێت بە شێوەی ئەلیكترۆنی نۆرە بگرێت، پێویستە بڕی 100 هەزار دینار رسوماتی زیاتر بدات. 

بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاوكرایەوە، بۆسەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لەشەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەدواوە، دوای كاتژمێر 9:00ی شەو، سەردانی ئەم پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، تا شووێن حیجزبكەن. 

هەر لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، ئەگەر نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنیتان بۆ نەكرا، پێویستە 100 هەزار دینار رسوماتی زیادەبدەن، گەر مەوعیدی دوای كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆتان هەبوو دوو كاتژمێر پێش ئەو كاتە سەردان بكەن، بەڵام مەوعیدی بەیانیان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا سەردان بكەن.