2112024115010_770x420.webp

ھەسەدە زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی تورکیا و گروپەکانی نزیک لێی ئەنجامدا

Jan 21, 2024  |   كوردستان 

ھێزەکانی سوریای دیموکرات زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی سەربازییان دژی ھێزەکانی تورکیا و گروپەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامدا و بەھۆیەوە ١٧ کەسیان لێ کوشتوون.

 
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ١٥ی ئەم مانگەدا ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج خاڵێکی ھێزەکانی سەر بە تورکیایان لە گوندی "سەیادە" ئەنجامدا و چواریان کوژران. 

لە بەری عەین عیساش لە ١٧ی ئەم مانگە، ھێزەکانیان بە چەکی قورس بەربەستێک و بنکەیەکی ھێزەکانی تورکیایان لە گوندی "شرکراک" کردە ئامانج، بەڵام زیانەکانی نەزانراوە. لە ھەمان رۆژدا، دوو ئۆپراسیۆنی دیکە ئەنجامدراوە دژی ھێزەکانی تورکیا لە گوندی تینا و گرێ سپی. 

بە گشتیش، ھەسەدە ٨ ئۆپراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوە، تێیدا ١٧ چەکداری گروپەکانی نزیک لە تورکیا و ٢ سەربازی تورکیاشیان کوشتووە.