Dec 27, 2023 | هەمەڕەنگ
دەستەواژەی "جیهان بوەستێنە، دەمەوێت دابەزم" لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردووەوە هەیە، لە هەردوو میۆزیكی كلاسیك و مۆدێرن بەكاردێت، بەڵام وەستاندنی خولانەوەی گۆی زەوی بە دەوری خۆیدا بەڕاستی تۆقێنەرە.
بیهێنە بەرچاوت كە لە كەنار دەریایەك و لەبەر تیشكی خۆری لە ناوچەیەكی هێڵی جەمسەری ناوەڕاست، زەوی لە ژێرتا بە خێرایی ١٠٤٠ میل لە كاتژمێرێكدا بەرەو ڕۆژهەڵات دەسوڕێتەوە (١٦٧٤ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
بەڵام ئەگەر خولانەوەكە بوەستێت، سەرەتا بە خێرایی نزیكەی ١٠٤٠ میل لە كاتژمێرێكدا بەرەو ڕۆژهەڵات دەفڕێت (بەهۆی یەكەم یاسای ئینسێریای نیوتن).
جۆزێف لیڤی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانستی ژینگە و زەوی لە زانكۆی كۆلگەیت دەڵێت: "ئاو كاریگەری لەسەر دروست دەبێت، بەڵام دار و باڵەخانەكانیش سەلامەت نابن، هەرچەندە ڕەگیان لە زەویدا هەیە، كەرەستەی زەوی بەهێزە لە ژێرەوە، بەڵام لەژێر فشار و گرژییەكاندا زۆر لاوازە".
چی روودەدات، گەر زەوی وردە وردە لە سوڕانەوە بوەستێت؟
ڕەنگە خاوبوونەوەی وردە وردە ڕێگربێت لەبەردەم رۆیشتن بەرەو ئاسمان، بەڵام كاتێك خولانەوە رادوەستیت،رووبەڕووی كێشەیەكی زۆر دەبێتەوە.
لەبری ١٢ كاتژمێر، "ڕۆژێك" دەكرێَت شەش مانگ بخایەنێت، لیڤی رایگەیاندووە، خۆری بێ ئاوابوون دەبێتە هۆی سووتانی بەرهەمەكان و بەهەڵمبوونی ئاوێكی زۆر.
پێدەچێت نەبوونی ڕووناكی و گەرمی زۆرێك لە ڕووەكەكان بكوژێت و ئاوی ناو سەهۆڵبەندانەكانیش بتوێنێتەوە.
لیڤی پێیوایە، هێڵی پانی سەرەوە رەنگە سەلامەتتر بێت، چونكە تیشكی خۆر لە نزیك جەمسەرەكان بەو شێوەیە چڕ نابێت. بەڵام دەبێت لەگەڵ شێوازی ژیانی كۆچەریدا رابێیت، بۆ هەمیشە بەدوای رووناكی ڕۆژدا بگەڕێیت لە هەموو جیهاندا.
لەسەر زەوییەكی سووڕاوە، زۆربەی تیشكی خۆر بەر هێڵی جەمسەری هەسارەكە دەكەوێت.
لیڤی دەڵێت: "بەگشتی هەوای گەرم بەسەر هێڵی ستونیدا بەرز دەبێتەوە و بەسەر جەمسەرەكاندا دادەبەزێت دوای ئەوەی سارد دەبێتەوە".
بەڵام كاتێك تەنیا نیوەی هەسارەكە بۆ چەند مانگێك لەسەر یەك تیشكی خۆری چڕ وەردەگرێت، هەسارەكە پلەیەكی گەرمی رێژەیی بەدەست دەهێنێت، ئەمەش پێشبینیكردنی كەشوهەوا ئاڵۆزدەكات.
ئایا بەڕاستی دەكرێت سوڕانەوەی زەوی رابوەستێت؟
تووشی شڵەژان مەبە، بەڵام خولانەوەی زەوی خاو دەبێتەوە، بەهۆی پرۆسەیەكەوە كە پێی دەوترێت جڵەوكردنی هەڵكشان و داكشان.
بەپێی ئاژانسی ناسا، هێزی كێشكردنی مانگەكەمان ڕاكێشانێكی زۆر بچووك لەسەر خولانەوەی هەسارەكەمان دروست دەكات، بۆیە هەموو سەدەیەك، خولانەوەی زەوی بە بڕی ٢.٣ میلی چركەیی خاو دەبێتەوە.
بەڵام بەدوور نازانرێت مانگ بەتەواوەتی لە خولانەوە بكەوێت بە دەوەری زەویدا.
لیڤی دەڵێت، زەوی زۆر لە مانگ گەورەترە، لە ئەنجامدا زەبری گۆشەیی زۆر زیاتری هەیە، ئەگەر زەبری خولانەوەی هەسارەكە بەكاربهێنیت بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی وزەی مرۆڤ، ئەوا نزیكەی ملیۆنێك ساڵ دەخایەنێت بۆ خاوكردنەوەی هەسارەكە لەپێناو راگرتنی خولانەوەی.
بەر لەو كاتە، نزیكە لە مەحاڵەوە هیچ تەنێك لە بۆشایی ئاسماندا بتوانێت خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا بوەستێنێت.