1023122023__770x420.webp

شارەزایەكی بواری ئابووری: نرخی 100 دۆلار دەبێتە 145 هەزار دینار

Dec 23, 2023  |   عیراق 

عەبدولڕەحمان مەشهەدانی شارەزای بواری ئابوەری پێشبینی دەكات، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزین بەخۆوەبینێت، بەتایبەتی لە نیوەی دووەمی مانگی 1ی 2024.

ئەمڕۆ شەممە، مەشهەدانی بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە"نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب لە عیراق بەردەوام لە دابەزیندایە، تەنانەت ئەگەر كەمێكیش بێت، بەڵام وردە وردە و بە بەردەوامی رووی لە دابەزینە،، رێكار و بڕیارەكانی بانكی ناوەندی و میكانیزمەكانی كاری حكومەتیش هەموویان پێكەوە هاوبەشی دەكەن لە بەرزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی". 

بە وتەی عەبدولڕەحمان مەشهەدانی"سەرەڕای زیادبوونی خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە كۆتایی ئەمساڵ بەهۆی سەفەری ژمارەیەكی بەرچاو لە عیراقییەكان بۆ دەرەوەی وڵات بە هۆكاری جیاجیا، لەوانە بەسەربردنی پشووی كۆتایی ساڵ، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا روو لە دابەزین دەكات و نرخی هەر 100 دۆلارێك  لە نیوەی دووەمی مانگی یەكی 2024، بۆ 145 هەزار دینار دادەبەزێت". 

وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.